دوو تیمی دادوەری و حكومی پشكنینی مەیدانی بۆ جورفولسەخر دەكەن

مەودا میدیا-
تیمێكی دادوەریی تایبەت بە لێكۆڵینەوە لە دۆسیەی قاچاخچێتیی نەوت، ئەمڕۆ سێشەممە، بەرەو جورفولسەخر بەڕێكەوتن بۆ ئەنجامدانی پشكنینی مەیدانی ناوچەكە.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی هەواڵی عیراقی “تیمی دادوەری، بە هاوڕێیەتیی تیمی حكومی، بەرەو ناوچەی جورفولسەخر لە پارێزگای بابل بەڕێكەوتوون، بە مەبەستی ئەنجامدانی پشكنینی مەیدانی سەبارەت بە دۆسیەی قاچاخچێتیی نەوت و ئاگاداربوون لە وردەكارییەكانی دۆسیەكە و دیاریكردنی سەرپێچییەكان.”

ئەوەش لە كاتێكدایە كە عەلی زەیدی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق، رۆژی شەممەی رابردوو سەرۆكایەتیی كۆبوونەوەیەكی ئەمنی بەپەلەی كرد كە تەرخان كرابوو بۆ خستنەڕووی ئەنجامەكانی راپۆرتی تیمی راسپێردراو بە لێكۆڵینەوە لە دۆسیەی قاچاخچێتیی نەوت لە ناوچەی جورفولسەخر.

هاوكات سەرۆك وەزیرانی عیراق فەرمانیكرد بە رادەستكردنی سەرجەم تۆمەتباران و تێوەگلاوان لە پرۆسەكانی قاچاخچێتیی نەوت بە دادگا و گرتنەبەری رێكارە یاساییەكان لە دژیان، جگە لە لادانی نۆ بەرپرسی ئەمنی و كارگێڕی لە پارێزگای بابل، لەوانەش بەڕێوەبەری پۆلیسی بابل و فەرماندە و بەڕێوەبەرانی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەكان، و فەرماندەی لیوای شەشەمی پۆلیس و بەڕێوەبەری كۆمپانیای هێڵەكانی بۆری نەوت”.

هەروەها فەرمانی بە فەرماندەكانی ئۆپەراسیۆن و پۆلیس لە پارێزگاكان و بەڕێوەبەرانی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەكان كرد كە بەرپرسیارێتیی تەواو هەڵگرن بەرامبەر هەر حاڵەتێكی قاچاخچێتیی نەوت كە لە سنووری بەرپرسیارێتییاندا رووبدات.

ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان