یه‌كه‌م كاروانى نه‌وته‌كه‌ى به‌غدا گه‌یشته‌ هه‌رێم

مه‌ودا میدیا-

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، یه‌كه‌م كاروانى نه‌وته‌كه‌ى به‌غدا گه‌یشته‌ دهۆك و ده‌ست به‌دابه‌شكردن ده‌كرێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌ته‌كه‌ هاتووه‌ “دوای هەوڵێکی زۆری وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی حکومەتی فیدڕاڵ، یەکەم کاروانی تەنکەرەکانی نەوتی سپیی بارکراوە بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و هەر ئەمشەو یەکەم کاروانی نەوتی سپی دەگاتە کۆگاکانی پارێزگای دهۆک و لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی دهۆک لە ناوچە شاخاوییەکانی دەست بە دابەشکردنی دەکرێت”.

باس له‌وه‌شكراوه‌ “بۆ بەشە نەوتی هەرسێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانیش، رەزامەندی دراوە و دەست بە بارکردن دەکرێت و لەگەڵ گەیشتنی بەکۆگاکان، دەست بە دابەشکردنی دەکرێت”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان