مەودا میدیا-
وەزیری ناوخۆی عیراق سەبارەت بە بردنەدەرەوەی نەوتی قاچاخ لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانەوە، هۆشداریی تووند دەداتە بەرپرسانی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم.
یاسر مالیکی، وەزیری ناوخۆی عیراق رایگەیاند “هەر بەرمیلە نەوتێک لە دەرەوەی چوارچێوە و بڕی دیاریکراوی بودجەی گشتیی وڵات هەناردە بکرێت، بە قاچاخ هەژمار دەکرێت، جا لە کەرکوک بێت یان بەسرە و هەرێمی کوردستان”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هێزەکانیان سەرجەم قاچاخچییانی نەوت لە سەرانسەری عیراقدا راودەنێن و رێگە بە هیچ جووڵەیەک یان تێپەڕبوونی نەوتیی نایاسایی نادەن لە دەروازە سنوورییەکان”.
ب ح