مه‌ودا میدیا-
شاره‌زایه‌كى كه‌شوهه‌وا رایگه‌یاند، كۆتایی ئه‌م مانگه شه‌پۆلێكى به‌هێزى باران بارین هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای كه‌شوهه‌وا به مه‌ودا میدیاى رایگەیاند “گۆڕانی سیستەمی کەشوهەوا بە قازانجی ناوچەکە دەبێت و هۆکارەکەشی بۆ دابەزینی فەیسی (AO)ی زەریای جەمسەری باکوور بۆ باری نەرێنیی و هاتنی بڕێکی زۆری شێی مەداری”.
باسى له‌وه‌شكرد “رێژەی شێی مەداری لەم جارەدا بە بەراورد بە جاری پێشتر زۆر زیاترە، ئەمەش هەردوو دەریای سوور و سپی بەتەواوی چالاک دەکاتەوە و ئەگەری دروستبوونی چەندین شەپۆلی بارانى بەهێز و سەرتاسەری بۆ ماوەیەکی درێژخایەن دەڕەخسێنێت”.
وتیشى “تا هاتنی شەپۆلە سەرتاسەرییەکەی کۆتایی مانگ، لە ناوچە جیاجیاکان و بەزۆریش لە ناوچەکانی باکوور، بارانبارین بە بڕی جیاواز بەردەوام دەبێت، ئه‌و شه‌پۆله‌ش بارانى به‌هێزى له‌گه‌ڵدایه‌و لافاویش دروست ده‌بێت”.
ع