حزبوڵڵا چۆڵکردنی جەرف ئەلسەخر رەتدەکاتەوە

مەودا میدیا-

وتەبێژی کەتائیبی حزبوڵڵای عیراقی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە ناوچەی جەرف ئەلسەخر ئاشکرایکرد کەس ناتوانێت شەرعیەت لە گرووپەکەیان وەربگرێتەوە ە لە یەکەم رۆژەوە لەسەر هەڵوێستی خۆیان پێداگر بوون.

ئەبو تاڵب سەعیدی، وتەبێژ و سەرکردە لە کەتائیبی حزبوڵڵای عیراقی رایگەیاند “ئەو کاتەی شەڕیان لەگەڵ سەدام دەکرد و دەیویست نەمێنن بەسەر چوو، شەڕی ئەمەریکییەکانیش بەسەر چوو و هەموو ئەمانە بوونە بەشێک لە مێژوو”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بە خەیاڵپڵاوی ناوچەیی سەوز و تۆم باراک و ترەمپیش بڵێن، حزبوڵڵا خاوەنی ئەو زەوییە یە و لێرە جیهادیان کردووە، هەموو ئەوانەی هاتوونەتە ئێرە بۆ جیهاد و تێکۆشان هاتوون و ئەوانێس لە یەکەم رۆژەوە پێداگر بوون”.

لای خۆیەوە ئەبو حسێن حمێداوی، ئەمینداری کەتیبەکانی حزبوڵڵا رایگەیاند “سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەن لە پاڵ حزبوڵڵا وەستاون، هەروەها سوپاسی هێزە ئەمنییەکان دەکەن کە رەتیانکردەوە پێکدادان رووبدات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەو کێشانەی لەسەر ناوچەی جەرف ئەلسەخر هەن بە گفتوگۆ چارەسەریان دەکەن و رێگە بە دروستبوونی ئاژاوەگێڕیی نادەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان