رێباز حه‌ملان: مووچە زامنکراوە

مەودا میدیا-

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونی عیراق ئاشکرایکرد لەسەر داهاتی نانەوتی و مووچەی هەرێمی کوردستان لە بەدجەی ساڵی 2027. گفتوگۆکراوە و مووچە زامنکراوە.

رێباز حه‌ملان، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونی عیراق رایگەیاند “پەرلەمانی کوردستان کاراکراوەتەوە و موڵکی هیچ لایەنێک نییە و پێویستە یەکێتی و پارتی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی هەرێم لەبەرچاوبگرن و کێشەکان لەناو هەرێمی کوردستان یەکلابکەنەوە و ناکرێت کیشەکان ببرێە بەغدا”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەندێک بابەتی هونەری کە پەیوەندی بە دۆسییەینەوتەوە هەیە ماوەتەوە، ئەو بابەتانەی کە یەکلاکراوەتەوە، ئەگەر داهاتی نانەوتی 100% بگەڕێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان، ئەوکاتە حکومەتی هەرێمی کوردستان بودجەی جێبەجیكردن و وەبەرهێنان خۆی بەڕێوەدەبات، خۆی دابینیدەکات”.

ئەوەشی خستەڕوو “لێكتێگه‌یشتن لەنێوان هەردوولا هەیە، بەڵام تاوەکو ئێستا ماوەتەوە بابەتی بودجە هێشتا نەهاتووەتە ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەوەی واژۆی کۆتایی لەسەر بکرێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان