مەودا میدیا-
کەناڵی (12)ی ئیسرائیلی ئاشكرایكرد سوپای ئیسرائیل و فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا (سێنتکۆم) پلانی سەربازیی هاوبەشیان دژبە ئێران پەسەند کردووە.
کەناڵی (12)ی ئیسرائیلی لە زاری ئەفسەرێکی باڵای وڵاتەکەیەوە رایگەیاند “تەلئەبیب چاوەڕوانی بڕیاری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکایە سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر ئێران”.
ئەمە لە کاتێکدایە، دانووستانە ناڕاستەوخۆکانی ئەمەریکا و ئێران لە رێگەی نێوەندگیرەکانەوە بەردەوامە، بەڵام سەرچاوەکان رایانگەیاندووە “هیچ پێشکەوتنێک لە دانووستانەکانی نێوان واشنتۆن و تاران بەدەستنەهاتووە”.
ئاماژەیان بۆ ئەوەشکردووە “چارەنوسی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران یەکێکە لە پرسە ئاڵۆزەکان لەنێوان واشنتۆن و تاران، سەرەڕای پێشنیازەکانی نێوەندگیرەکان بۆ لێکنزیککردنەوەی بۆچوونەکان، بەڵام دانووستانەکانی رووبەڕووی ئاستەنگ کردووەتەوە”.
ب ح