فازل بەشارەتی: عیراق وەک تیمساح دەمیکردووەتەوە

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پێشووی سەرکردایەتیی پارتی سەبارەت بە ناکۆکییەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد ئەگەر پارتی و یەکێتی یەک نەبن عیراق هەرێم قووت دەدات. بەڵام لە هەوڵێکی لەوشێوەیەدا کورد لە قوڕگیدا دەگیرێت و خۆشی لەناودەچێت.

فازل بەشارەتی، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی پارتی رایگەیاند “لە خولی یەکەمی پەرلەماندا پارتی دیموکراتی کوردستان زۆر سازشی کردووە و غەدری لە خۆی کردووە لە پێناو لایەنەکانی تردا”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەگەر ئێستا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بێتە پێشەوە، ئەوا پارتی زۆر زیاتر لە مافی خۆی پێدەدات، عیراق رۆژ بە رۆژ بەهێزتر دەبێت و وەک تیمساح دەمی کردووەتەوە، ئەگەر پارتی و یەکێتی یەکگرتوو نەبن، ئەوا قووتی دەدات”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان