مەودا میدیا-
ئیسرائیل فشارەکانی بۆ سەر ئیدارەکەی دۆناڵد ترەمپ چڕکردووەتەوە تاوکو هێرش هێرشێکی کاریگەر بۆ سەر ئێران ئەنجام بدەن کە چەند رۆژێک بخایەنێت.
رۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرانۆتی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە “ئامانجی سەرکردەکانی ئیسرائیل لاوازکردنی تواناکانی رژێمی ئێران و نزیککردنەوەیەتی لە رووخان، هەرچەندە کەوتنی رژێمەکەش مسۆگەر نەبێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئیسرائیل ئەگەری ئەنجامدانی هێرشی تاکلایەنە بۆ سەر ئێران بە دوورنازانێت، بەڵام بژاردەی پەسەندکراو لای بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیران، ئەیال زامیر، سوپاسالار و رۆمان گۆفمان، سەرۆکی دەزگای مۆساد، ئەنجامدانی هێرشێکە بە هاوبەشی ئەمەریکا”.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند “خوزیارە لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێ هێرشێکی فراوان و کاریگەر بۆ سەر ئێران ئەنجام بدات”.
ب ح