مەودا میدیا-
بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشە و گفتوگۆ سەبارەت بە پێشهاتە نوێیەکان سەردانی بەغدا بکات.
بەپێی زانیارییەکان، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا لەگەڵ هەریەک لە چوار سەرۆکایەتییەکەی عیراق کۆدەبێتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەبارەت بە بڕیارەکەی عەلی زەیدی ، لە رێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە گفتوگۆی لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ عیراق، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی حزبی تەقەدوم و فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق کردووە.
ب ح