مەودا میدیا-
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە بڕیارەکەی سەرۆک وەزیرانی عیراق و پێشهاتە نوێیەکان لەنێوان هەولێر و بەغدا ئاشکرایکرد حكومەتی ناوەند لای ئەو حکومەت نییە و عیراقیش وەک وڵات سەروەریی نییە.
محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایگەیاند “تاوەکو ئەو کاتەی كورد سەربەخۆ دەبێت و خاكەکەی لەدەست داگیركەران رزگار دەكات پێویستە بەردەوامبێت لە خەبات و فیداكاریی”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “حكومەتی بەغدا لای ئەو نە حكومەتەو نە سەروەریی هەیە و نە وڵاتە، كۆمەڵێك بڕیاری دژی هەرێمی كوردستان دەركردووە و خەڵكی كوردستانیش لە هەموو لایەكەوە ئامادەن بەگریی لە خاكەكەیان بكەن”.
ئەوەشی خستەڕوو “هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ هێزێكی گەورەی ناوچەكە و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، پێشمەرگەی هەیە، هەروەها حكومەتی عیراق بۆ داپۆشینی شكستەكەی لە جەرف ئەلسەخر هاتووە بۆ سەر هەرێمی كوردستان”.
ب ح