مهودا میدیا-
حەبیبوڵڵا سەیاری، جێگری رێکخەری ئەرتەشى ئێران رایگهیاند “لە شەڕەکانی ئەم دواییەدا، گەیشتوینەتە ئەو ئەنجامەی کە دەبێ زیاتر لە جاران لە بواری بەرگریی ئاسمانیدا کار بکەین”.
ئاماژهى بهوهشكرد “ئێمە چەندین وانەمان لە شەڕەکانی 12 رۆژە و رەمەزان فێربوو، یەکێک لە گرنگترینیان گرنگیدانی زیاتر بوو بە بەهێزکردنی بەرگریی ئاسمانی، دوای ماوەی هەشت ساڵەی بەرگریی پیرۆز، هەنگاوی زۆر باشمان لەم بوارەدا ناوە، بەڵام ئەزموونی شەڕەکانی ئەم دواییە نیشانی دا کە دەبێت هەوڵەکان لەم بوارەدا زیاد بکەین”.
ئهوهشى خستهڕوو “لەم ماوەیەدا، بە هەوڵ و ئیرادەی جددیی و داهێنان، کەرەستەی نوێمان بەرهەمهێناوە کە لە بواری بەرگریکردن لە وڵات بەکارهێنراون و هەروەها زیانێکی زۆری بە دوژمن گەیاندووە”.
وتیشى “دوژمن بە کردەوە رووبەڕووی سیستەمی بەرگریی نوێمان دەبێتەوە و لە ئەگەری هەر لەشکرکێشییەکدا چاودێری کاریگەری و تواناکانی ئەو سیستەمە دەکات”.
ع