مەودا میدیا-
ئەندامێکی تیمی تەندروستی باشووری کوردستا ئاشکرایکرد تیمێکی پێکهاتوو لە 16 دکتۆر و دوو پەرستار کە لە شارەکانی سلێمانی، رانیە و هەولێر و چەند شوێنیکی تر بۆ چارەسەری پزیشکی چوونەتە رۆژئاوای کوردستان.
د.زانکۆ محەمەد میراودەلی، ئەندامی تیمی تەندروستی باشوور بە مەودا میدیای راگەیاند “تیمەکەیان لە کەمپ و نەخۆشخانەکان چارەسەری پزیشکی بۆ هاونیشتمانیان ئەنجام دەدەن و چەند دکتۆرێکی پسپۆڕی لە تیمەکەدان بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگریی و لە ئامادەباشیدان بۆ هەر حاڵەتێک”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “کۆمەڵێک دەرمان و پێداویستی زۆری پزیشکیان لەگەڵ خۆیان بردووە و چارەسەری پزیشکی بۆ چارەخوازان دەکەن، بەڵام دیارنییە کە لە چ شارێکی رۆژئاوای کوردستان دەمێننەوە و ئەوان زیاتر گرنگی بە فریاگوزاریی و لایەنی مرۆیی دەدەن”.
ب ح