ئێران دانوستانەكان لەگەڵ ئەمەریكا دەستپێدەكاتەوە

مەودا میدیا-
دوای توندبوونەوەی تەواوی هەڕەشەكانی ئەمەریكا بۆ هێرشكردنە سەر ئێران، بەرپرسانی ئەو وڵاتە بڕیاریانداوە دەست لە هەندێك لە داواكارییەكانیان هەڵبگرن و دەست بە گفتوگۆكانیان لەگەڵ ئەمەریكا بكەنەوە.

مەسعود پزیشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس رایگەیاند” بڕیاریداوە ئامادەكاریی پێویست بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستاندن لەگەڵ ئەمریكا دەستپێبكەنەوە بۆئەوەی بگەنە رێكەوتن لەگەڵیان”.

وتیشی” لەسەر داوای حكومەتە دۆستەكانی ناوچەكە بۆ وەڵامدانەوەی پێشنیازی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ دانوستاندن، بە وەزیری بەرگری وڵاتەكەی راگەیاندووە، ئەگەر كەشێكی گونجاو و دوور لە هەڕەشە هەبێت لەسەر بنەمای شكۆ، حیكمەت و بەرژەوەندی وڵاتەكەی ئەوا دەست بە گفتوگۆكان بكەنەوە”.

ئەوەش لە كاتێكدایە كە ئێستا ئەمەریكا هێزێكی زۆری سەربازی و كەشتیی فڕۆكەهەڵگری هێناوەتە ناوچەكە و بەشێك لە وڵاتانی ناوچەكەش فشار لە بەرپرسانی ئێران دەكەن بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان بۆئەوەی دووربكەونەوە لە جەنگێكی درێژخایەن.

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان