مەودا میدیا-
شارەزایەکی بواری کەشناسیی ئاشکرایکرد شەپۆلێکی نوێی بەفر و بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و رۆژانی شەممە، یەکشەممە و دووشەممە بەردەوام دەبێت.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسیی رایگەیاند “بارانبارین لە ناوچەی بادینان 70 ملیمەتر بۆ سەرەوە و لە هەندێک شوێنی تری وەک ئیدارەی راپەرین، کۆیە و سۆران و زۆرینەی زۆری ناوچەکانی سنووری هەولێر، تەواوی سنووری پارێزگای سلێمانی، شارەزوور و هەڵەبجە و بەشێکی گەرمیان 70 ملیمەتر دەبێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەفر سەنتەری شارەکان ناگرێتەوە بەڵکو لەسەر شاخە بەرزەکان دەبارێت، هاتنی بەفر بۆ ناو سەنتەری شارەکان تەنها ئەگەرێکە لە پێش مانگی رەمەزان یان لە ناوەڕاستی مانگی رەمەزاندا بێت، ئەەمەش تەنها ئەگەرێکە و جارێ بە تەواوی روون نەبووەتەوە”.
ب ح