مه‌ودا میدیا-
سپای پاسدارانی ئێران بڵاویكرده‌وه، شارێكى مووشه‌كى به‌ناوى خوڕه‌مشار 4ى نمایشكرد كه له مووشه‌كى بالیستى پێكهاتووه.
میدیاكانى ئێران بڵاویانكرده‌وه “سوپاى پاسدارانى ئێران شارێکی نوێی مووشەکی، مووشەکی بالستیکی پێشکەوتووی خوڕەماشار 4 ی نمایش کرد”.
باس له‌وه‌شكراوه “ئەو مووشەکە بە مەودای بڕینی 2000 کیلۆمەتره، هه‌روه‌ها وردبینیی پێکانی 30 مەتر و توانایی دزەی زۆر بە هۆی خێرایی سەرودەنگ، یەکێک لە ئەرکانە سەرەکییەکانی گۆڕینی شێوازى هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرگرییەوە بۆ هێرشكردن”.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا ئه‌مڕۆ هه‌ینى، دانوستانى ناڕاسته‌وخۆى نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا له مه‌سقه‌تى پایته‌ختى عومان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ع