مەودا میدیا-
بڕیارە ئەمڕۆ پێدانی كۆدی ئەمنی بە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان لە سلێمانی دەستپێبکات و هەر ئۆتۆمبێلکیش فۆڕمی تۆماری نەبێت دەستی بەسەردا دەگیرێت.
سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند “سەرەتا کۆد بە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان دەدرێت و دواتر هاوواتییانی دەگرێتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لەبەرانبەر پێدانی هەر کۆدێک بە ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان بڕی 75 هەزار دینار لە شۆفێرەکەی وەردەگیرێت، لەگەڵ تابلۆیەکی سوور کە لەلایەن ئاسایشەوە پێیان دەدرێت کۆپی ناکرێت”.
ب ح