خالید میشعەل: ئیسرائیل دژی دەوڵەتی سوریایە

مەودا میدیا-

سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە دەرەوە ئاشکرایکرد ئیسرائیل دوژمنایەتی دەسەڵاتی نوێی کۆماری عەرەبی سوریا دەكات و دەیەوێت پێكهاتەی وڵاتەکە تێكبدات.

خالید مشعەل، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە دەرەوە رایگەیاند “ئیسرائیل دژی دەوڵەتی نوێی سوریایە و كوردەكان، دروزەكان و عەلەوییەكانی دەوێت، ئەوەی دەمێنێتەوە لە سوریا بە دەوڵەتی نازانن بەڵكو بە هەرێمێكی سوننی دەزانن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئیسرائیل نەک هەر دوژمنایەتی تەنها لە سنوورەكانی و جەبەل شێخ، جۆلان و داماڵێنی چەک لە دیمەشقەوە تاوەکو دەگاتە سنووری فەڵەستینی داگیركراو، بەڵكو دەیانەوێت پێككهاتەی كۆمەڵگەی سوری تێكبدەن”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان