مەودا میدیا-
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی ئاشکرایکرد ئەو تیرۆریستانەی داعش کە لە سوریا و بۆ عیراق دەگوازرێنەوە لەلایەن دادوەر و دادگانەوە دۆسێی تایبەتیان بۆ دەکرێتەوە.
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق رایگەیاند “سەرجەم ئەو چەکدارانەی داعش کە لە سوریاوە دەهێندرێن، بەپێی یاساکانی عیراق لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دادگای کەرامە لە 2026/1/28، دەستی بە لێپرسینەوە و رێکارەکانی لێکۆڵینەوە، بۆ کۆکردنەوەی زانیاریی زیاتر لەسەر داعشەکان کردووە”.
ئەوەشی خستەڕوو “داعشەکان هەڵگری رەگەزنامەی جیاوازن کە لە 42 وڵاتەوە روویان لە ناوچەکە کردووە و لە ماوەی رابردوودا لە سوریا دادگایی نەکراون تەنها لەلایەن هەسەدە و هاوپەیمانانەوە راگیراون”.
ب ح