مه‌ودا میدیا-
شاره‌زایان بوارى ئابوورى باس له‌وه ده‌كه‌ن، له مانگه‌كانى داهاتوو، نرخى زیو به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو گران ده‌بێت به‌هۆى زۆرى خواست له‌سه‌رى له بوارى پیشه‌سازى.
رۆبێرت كیوساكى، یه‌كێك له شاره‌زا دیاره‌كانى بوارى ئابوورى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند “زیو به‌هێزه، ئه‌و دابه‌زینه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردوو كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كانزا به نرخه‌كه نابێت و به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌رزبوونه‌وه”.
باسى له‌وه‌شكرد “به‌هۆى ئه‌وه‌ى زیو خواستى زۆرى له‌سه‌ره له لایه‌ن وڵاتان بۆ پیشه‌سازى جۆراور جۆر و وزه‌ى پاك، ئه‌مه واده‌كات، ئه‌و كانزا نرخه‌كه‌ى له ماوه‌یه‌كى كه‌مدا بۆ 200 دۆلار بۆ هه‌ر ئۆنسه‌یه‌ك به‌رزبێته‌وه”.
له لایه‌كى تره‌وه، مایكڵ ئۆلیڤه‌ر، شاره‌زاى بازاڕه داراییه‌كان له ئه‌مه‌ریكا به شێوه‌یه‌كى جیاواز پێشبینى كردووه نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ى زیو له هاوینى ئه‌مساڵ له نێوان 150 دۆلار بۆ 300 دۆلار بێت، چونكه خواستێكى زۆر له‌سه‌ر نرخى زیو هه‌یه له لایه‌ن وڵاتانه‌وه”.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، ئێستا نرخى یه‌ك ئۆنسه‌ى زیو له بۆرسه 82 دۆلاره‌و له هه‌رێم نرخى 31 وه‌ره‌قه‌یه بۆ یه‌ك كیلۆ.
ع