مه‌ودا میدیا-
دواى كۆتایی هاتنى به‌شه‌خۆراكى ساڵى رابردوو له كۆتایی مانگى كانونى دووه‌م، ده‌ست به‌دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى ساڵى 2026 ده‌كرێت.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانی هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “مادده‌كانى به‌شه‌خۆراكى ئه‌مساڵمان به ده‌ست گه‌یشتووه و ده‌ست به دابه‌شكردنى یه‌كه‌م سه‌به‌ته‌ى به‌شه‌خۆراكى ئه‌مساڵ ده‌كه‌ین”.
وتیشى “لیستمان ره‌وانه‌ى بریكاره‌كان كردووه و خۆراكه‌كان له كۆگاكانن، له‌م چه‌ند رۆژه مادده‌كان ره‌وانه‌ى بریكاره‌كان ده‌كه‌ین و یه‌كه‌م به‌شه‌خۆراكى ئه‌مساڵ دابه‌شده‌كه‌ین”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “مادده‌كان له شه‌كر و زه‌یت و برنج و دۆشاو و نیسك و له‌تكه‌نۆكه، هه‌ركامیان له به‌رده‌ستدا بێت ده‌یده‌نه هاوڵاتییان”.
ع