مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى له چه‌ند رۆژى رابردوو گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیی باراك ئۆباماى سه‌رۆكى پێشووترى ئه‌مه‌ریكا بڵاوبووه‌وه له باره‌ى هه‌بوونى بونه‌وه‌رى ئاسمانى، ناوبراو په‌شیمان بووه‌و له‌و قسانه‌ى.
باراك ئۆباماى سه‌رۆكى پێشووترى ئه‌مه‌ریكا له گفتوگۆیه‌كى ته‌له‌فزیۆنیدا له وه‌ڵامى ئه‌وه‌ى ئایا بونه‌وه‌رى ئاسمانى بوونیان هه‌یه، ناوبراو له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت “به‌ڵێ، له‌ناوچه‌ى 51ى ئه‌مه‌ریكا”.
ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ى هه‌ر زوو له سۆشیال میدیا بڵاوبووه‌وه.
دواى دوو رۆژ له‌و قسانه‌ى ئۆباما، ناوبراو ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، په‌شیمان بووه‌وه و رایگه‌یاند “لەخۆوە وام وت، کاتێک سەرۆک بووم هیچ بەڵگەیەکم نەبینی هەبوونیان بسەلمێنێت”.
ع