مەودا میدیا-
ماوەی دوو رۆژە نرخی زێڕ بەردەوامە لە دابەزین و بەیانی ئەمڕۆش هەر ئۆنسەیەك نزیكەی 100 دۆلار دابەزی.
بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە 17ی شوبات، نرخی هەر ئۆنسەیەك زێڕ لە 4,960 دۆلارەوە دابەزی بۆ 4,860 دۆلار، بەڵام دواتر بەرزبوویەوە و لە ئێستاشدا بە 4,910 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
سەرخێڵ ساڵح، خاوەنی یەكێك لە دووكانەكانی زێڕەنگەری بە مەودا میدیای راگەیاند” بۆ ئەمڕۆ نرخی هەر مسقالێك زێڕی عەیار 21 بە ملیۆنێك و 75 هەزار دینارە و بەپێی بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی نرخ لە بازاڕەكانی جیهان لە بازاڕەكانی هەرێمی موردستانیش نرخ دەگۆڕێت”.
وتیشی” لە ئێستادا بەهۆی بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی زۆری نرخی زێڕ، بەشێكی زۆر لە هاوڵاتییانی هەرێم تووشی زەرەربوون و بەشێكی كەمیشیان قازانجیان كردووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد”ئەگەر هاوڵاتییان بیانەوێت قازانج بكەن پێویستە ئارام بگرن و پەلە نەكەن لە فرۆشتنی ئەو زێڕانەی كە كڕیویانە”.
ئ پ