مه‌ودا میدیا-
پاش دیداری وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا و فه‌رماندەی گشتیی هەسەدە لە کۆنفڕانسی ئەمنیی میونشن له وڵاتى ئه‌ڵمانیان، داواكراوه ناوى په‌كه‌كه له لیستى تیرۆر ده‌ربهێنرێت.
توێژینگه‌ى میدلئێست فرام له راپۆرتێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه “لە دواى دیداری مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا لەگەڵ مەزڵوم عه‌بدى، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە” لە پەراوێزی کۆنفڕانسی ئەمنیی میونشن، باسى پرسى لابردنى په‌كه‌كه له لیستى رێكخراوه تیرۆرستییه‌كانى ئه‌مه‌ریكاى كردووه”.
توێژینه‌گه‌كه بە ئاوڕدانەوە لەو راستییەی كه پەکەکە کاراترین هاوپەیمانی ئەمه‌ریکا لە بەرەنگاربوونەوەی داعش لە عیراق و سوریا بووە، هه‌روه‌ها سەرکردەکانی رۆژئاواى کوردستان خاوەن پێشینەی ئەندامیه‌تیی لە پەکەکەن، ئێستا کاتێ ئەوە هاتووە کە ناوی پەکەکە لە لسیتی تیرۆری واشنتۆن کە لە ساڵی 1997دا لەو لیستەدا تۆمار کراوە، بسڕێتەوە.
باسى له‌وه‌شكردووه “پەکەکە هیچکات بەرژەوەندیی یان هاوڵاتییانی ئەمه‌ریکای نەکردۆتە ئامانج و بگرە لە شەڕی داعش پێشی بە سەرهەڵدانی کارەساتێکی گەورەی جیهانی گرتووە”.
هه‌روه‌ها “هەنگاوەکانی ئەمدوایەی پەکەکە بۆ ئاشتەوایی و رۆڵی عه‌بدوڵڵا ئۆجەلان بۆ پێشخستنی “کۆنفدرالیزمێکی دیموکراتیک” لە بری سەربەخۆیی‌خوازی، لە پەنای هاوکاریی نزیکی واشنتۆن لەگەڵ سەرکردە کوردەکانی وەک مەزڵوم عه‌بدى و ئیلهام ئەحمەد به هۆكارێكى تر زانى بۆ لابردنى ناوى په‌كه‌كه له لیستى تیرۆر”,
ع