مه‌ودا میدیا-
له مانگى ره‌مه‌زانى ساڵانى رابردوو، وه‌زاره‌تى بازرگانیی عیراق به‌شه‌خۆراكى تایبه‌تى دابه‌شده‌كرد به‌سه‌ر هاوڵاتییان كه له چوار مادده پێكهاتبوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ تا ئێستا دیار نییه دابه‌شده‌كرێت یان نا.
نه‌وزاد شێح كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ئه‌مساڵ تا ئێستا له لایه‌ن وه‌زاره‌تى بازرگانیی عیراق ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه له باره‌ى دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى تایبه‌ت به مانگى ره‌مه‌زان”.
وتیشى “نه نوسراومان بۆ هاتووه، نه هیچ مادده‌یه‌كى خۆراكیش تایبه‌ت به مانگى ره‌مه‌زان هاتووه كه له ساڵانى رابردوو له مانگى ره‌مه‌زان ئاردى سفر و نیشاسته و شیعرى دابه‌شده‌كرا”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “هه‌ركاتێك خۆراكى تایبه‌ت به مانگى ره‌مه‌زان به ده‌ستمان بگات ده‌ستبه‌جێ دابه‌شى ده‌كه‌ین به‌سه‌ر هاوڵاتییان”.
ع