مەودا میدیا-
بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی ئاشکرایکرد کاندیدکردنی نوری مالیکی بڕیاری لایەنە شیعەکانە و پەیوەندی بە پارتییەوە نییە.
فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی رایگەیاند “نوری مالیکی لایەن هێزە شیعەکانەوە کاندید کراوە، بەڵام بە داخەوە ئەم بابەتە لە میدیاکاندا بە جۆرێک وێنا کراوە کە گوایە پارتی کاندیدی کردووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەگەر پیاوی چاک و ژیر لە گۆڕەپانەکەدا هەبن رێککەوتن لەسەر پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق و ئاڵۆزییە سیاسییەکان دەکرێت و هیچ کێشە و بابەتێک نییە کە چارەسەر نەکرێت”.
ب ح