رووداوەكەی نزیک بازگەی كەڵەوانان، رووداوێكی هاتوچۆی ئاسایی بووە.

مەودا میدیا-

دەزگای ئاسایشی هەرێم سەبارەت بە رووداوی وەرگەڕان و گڕگرتنی ئۆتۆمبێلی یەکێک لە حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان راگەیەندرواێکی بڵاوکردەوە.


عەقید/ کارزان شێرکۆ، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند “رووداوەكەی ئەمشەوی نزیک بازگەی كەڵەوانان، رووداوێكی هاتوچۆی ئاسایی بووە، کە دوو سەرنشین لەئۆتۆمبێلەکەدا هەبووە و کەسێکیان گیانی لەدەستداوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دەستبەجێ لەسەر ئەم رووداوە تیمەکانی لێکۆڵینەوەی دەزگای ئاسایشی هەرێم گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە ئەنجام دەدەن و دەرکەتووە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری لاندگرۆزی درع بووە بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە وەرگەڕاوە و گڕیگرتووە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان