نرخی نەوت دەستیكرد بە دابەزین

مەودا میدیا-
هەرچەند دوێنێ‌ هەینی لە سەرەتای كردنەوەی بازاڕدا نرخی نەوت بە بەرزبوونەوە دەستیپێكرد، بەڵام لە كۆتاییدا دابەزی و هەموو قازانجی رۆژەكەی لەدەستدا.

دوێنێ‌ پێش داخستنی بازاڕەكان نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باكوور لە زیاتر لە 72 دۆلارەوە دابەزی بۆ 71 و 64 سەنت و نرخی نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكاش دابەزی بۆ 66 دۆلار و 36 سەنت.

هەرچەندە ئێستا بەهۆی ئەگەری هێرشی ئەمریكا بۆ سەر ئێران، نرخی نەوت گەیشتووەتە بەرزترین ئاست لە شەش مانگی رابردوودا، بەڵام رۆژی هەینی بە هۆی لێدوانێكی دۆناڵد ترەمپەوە كە رایگەیاند” بیر لە هێرشی سنووردار بۆ سەر ئێران دەكاتەوە” نرخەكەی دەستیكرد بە دابەزین و كۆتایی بە بەرزبوونەوە هێنا.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان