مەودا میدیا-
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا پێشوازی لە سەید عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە کرد.
بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەید عەممار حەکیم دۆخی سیاسیی ناوچەکە و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراقیان تاوتوێ کرد.
بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە ئامادەیی یەکێتی بۆ دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و تەواوکردنی رێکارە دەستوورییەکان کردەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند “یەکێتی بۆ بەهێزترکردنی گیانی پێکەوەیی و زیاتر خزمەتکردنی خەڵکە خۆشەویستەکەمان کاردەکات”.
ب ح