مەودا میدیا-
وەزارەتی دەرەوەی کوەیت ناڕەزایەتی بەرانبەر بە هەنگاوێکی نوێی عیراق لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەربڕی بۆ دیاریکردنی سنوورە ئاوییەکانی وڵاتەکەی.
وەزارەتی دەرەوەی کوەیت رایگەیاند “ئەو نەخشە دەریاییانەی بەغدا پێشکەشی کردووە، پێشێلکارییەکی راشکاوانەیە بۆ سەر سەروەری ناوچە دەریاییەکانی وڵاتەکەیان”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سنوورە ئاوییەکانی (فەشت قائد و فەشت عەیج) بەشێکی دانەبراون لە سەروەریی تەواوی دەوڵەتی کوەیت و هەرگیز جێگەی هیچ ناکۆکییەک نەبوون”.
ئەوەشی خستەڕوو “وەزارەتەکەیان (زەید عەباس شانشول) بەرپرسی کاروباری عیراقی لە کوەیت بانگهێشت کردووە و یاداشتێکی ناڕەزایەتی رادەستی ناوبرا کردووە”.
ب ح