مازن غەریب: هەڵکوتانە سەر ماڵە کوردەکان قبوڵناکەین

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی ئاشکرایکرد رەفتاری هەڵکوتانەسەر ماڵە کوردەکان لە گەڕەکی نەورۆز قابیلی قبوڵ کردن نییە.

مازن غەریب، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە مەودا میدیای راگەیاند “شەوی رابردوو کۆتاییان بە کێشەکە هێناوە بەڵام ئەمڕۆ چەند سەربازێک بە دوو ئۆتۆمبێلەوە هەڵیانکوتاوەتەوە سەر ماڵەکان کە ژمارەیان دوو خانووەو دەیانەوێت داگیری بکەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەگەر خانووەکان نایاسایین دەبێت لەلایەن پۆلیس و دادگاوە کێشەکە یەکلایی بکرێتەوە نەک بە هەمەر و ئۆتۆمبێلی سەربازیی، ئەم رەفتارەش قابیلی قبوڵ نییە”.

ئەوەشی خستەڕوو “کەرکوک لەبەرانبەر پارێزگاکانی تری عیراق کەمترین زیادەڕەویی تێداکراوە، ئەم هەوڵەش بۆ داگیرکردنی ئەو خانووانەیە لەلایەن چەند کەسێکەوەو ئەمەش بەدینایەت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان