پارێزگاری کەرکوک: سوپای عیراق لە گەڕەکی نەورۆز نامێنن

مەودا میدیا-

پارێزگاری كەركوک سەردانی گەڕەکی نەورۆزی کرد و ئاشکرایکرد وەزارەتی بەرگری خانووەکان بەهی خۆی دەزانێت، وەزارەتی دارایی بە هی خۆی دەزانێت بەڵام لە ئەنجامدا خانووەكان خانووی دەوڵەتن.

رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند “دۆسێی خانووەکانی گەڕەکی نەورۆز دێتە پارێزگا و لەدەستی سوپای عیراقدا نامێنێت، ئەو خێزانانەی کە لەلایەن هێزەکەی سوپاوە دەرکرابوون، دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “خانووەکان لەدوای پرۆسەی ئازادی عیراق لە 2003وە دروستکراون و پێنج لە ماڵەکان لەسەردەمی ئیدارەی پێشوو پێان چۆڵكرابوو، لەمرۆژانەدا دووان لە ماڵەکان هاتوونەتەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “هەر ئەفسەرێکی سوپا سووکایەتیی بە خەڵک کردبێت لێکۆڵینەوەی لێدەکەن، هەروەها چەند ئەفسەرێکی نێو سوپا چاویان لەو خانووانەی گەڕەکی نەورۆزە.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان