مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراك له سلێمانى، هۆشداریی دایه بریكاره‌كانى خۆراك كه ئه‌گه‌ر بێت‌و پاره‌ى زیاتر له هاوڵاتیی وه‌ربگرن رووبه‌ڕووى سزاده‌بنه‌وه.
به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دابه‌شكردنى خۆراك له سلێمانى، هه‌ر بریكارێكى خۆراك له‌برى 1500 دینار، 1750 دینارى له هاوڵاتیی وه‌ربگرێت رووبه‌ڕووى سزاده‌بێته‌وه، چونكه بڕه پاره‌ى به‌شه‌خۆراك بۆ هه‌ر كه‌سێك 1500 دیناره.
كامه‌ران فه‌تاح، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شه‌خۆراكى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “له‌و بڕه پاره‌ى كه له هاوڵاتیی وه‌رده‌گرێت، 1213 دینارى بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ده‌گه‌ڕێته‌وه و نابێت له‌و بڕه‌ى كه دیاریكراوه بۆ هه‌ر كه‌سێك كه 100 دیناره، بریكاره‌كانى پاره‌ى زیاتر وه‌ربگرن”.
وتیشى “ئه‌م بڕیاره ته‌نها بۆ ئه‌م مانگه‌یه و له مانگى داهاتوو بڕى بریكار دیاریده‌كرێت، هه‌ر بریكارێك پاره‌ى زیاترى وه‌رگرت لیژنه‌كان ئاگاداربكرێنه‌وه و رووبه‌ڕووى سزایان ده‌كه‌ینه‌وه”.
ع