مهودا میدیا-
ئهمڕۆ یهكشهممه، محەمەد ترکو، وەزیری پەروەردەی حکومەتی سوریا و بە یاوەریی وەفدێکی باڵا گەیشتە پارێزگای حەسەکە و لەلایەن نورەدین ئەحمەد، پارێزگاری حەسەکەوە پێشوازی لێکرا.
لە کۆبوونەوەیەکدا هەردوولا رەوشی کەرتی پەروەردە و فێرکردنیان لە سنوورەکە تاوتوێ کرد، تەوەرێکی سەرەکیی دیدارەکە تایبەت بوو بە ئامادەکارییەکانی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی بڕوانامەی بنەڕەتی و ئامادەیی، بە مەبەستی دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ خوێندکاران.
هەردوولا جەختیان لە جێبەجێکردنی مەرسومی رەسمی ژمارە 13 کردەوە کە تێیدا زمانی کوردی وەک زمانێکی نیشتمانی ناسێنراوە بۆ ئەوەی لە خوێندنگە حکومییەکاندا بخوێندرێت.
ع