مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى له چه‌ند مانگى رابردوو، ناوى فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى گۆڕدرا بۆ فڕۆكه‌خانه‌ى جه‌لال تاڵه‌بانی، له مانگى داهاتوو ناوه‌كه به فه‌رمى ده‌گۆڕدرێت.
دەسەڵاتی فرۆکەوانیی شارستانی عیراق بڵاویكرده‌وه “لە 19ی3ی2026وە، فڕۆکەخانەی سلێمانی ناوەکەی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی دەگۆڕێت”.
ئه‌و پێشنیاره پێشتر له لایه‌ن محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق كرابوو بۆ گۆڕینى ناوى فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى به جه‌لال تاڵه‌بانی.
ماوه‌ى زیاتر له 20 ساڵه فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى كراوه‌ته‌وه و گه‌شته‌كانى بۆ وڵاتانى ئه‌وروپاو ئاسیا به‌رده‌وامى هه‌یه.
ع