کەمپی هۆل داخرا

مەودا میدیا-

کەمپی هۆل کە تایبەت بوو بە راگرتنی خێزان و منداڵانی چەکدارە داعشەکان لە سنووری پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان لەلایەن دەسەڵاتی جۆلانییەوە داخرا، ئەوەش دوای ئازادکردن و گواستنەوەی خێزانە داعشییەکان لەلایەن هۆزە عەرەبەکان و چەتەکانی جۆلانی.

میدیا عیراقییەکان بڵاویانکردەوە “دوای کشانەوەی هێزەکانی هەسەدە لە کەمپەکە نزیکەی دوو هەزار خێزانی عیراقی بە هاوکاریی چەتەی هۆزە عەرەبییەکان و جۆلانی هەڵهاتوون”.

ئاماژەیان بۆ ئەوەشکرد “بەشێک لە خێزانە داعشییەکان بە هاوکاریی چەتەی هۆزە عەرەبییەکان و جۆلانی گواستراونەتەوە بۆ کەمپی (ئەک بورهان) لەسنووری حەڵەب و پارێزگای ئیدلب گواستراونەتەوە و بەشەکەی تریان بەشێوەی قاچاخ خۆیان گەیاندووەتە عیراق و لوبنان، بەشێکی تریان لەگەڵ عەرەبە سورییەکان هاوسەرگیرییان کردووە”.

ئەمە لە کاتێکدایە، کەمپی هۆل کە پێشتر نزیکەی 24 هەزار کەسی تێدا نیشتەجێ بوو لە ( حەوت هەزار عیراقی، 15 هەزار سووری و شەش هەزار و 300 ئافرەت و منداڵی بیانی لە 42 نەتەوەی جیاواز) پێکهاتبوون و هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە کەمپەکەیان بەڕێوەدەبرد، بەڵام دوای پەلاماری چەتەکانی جۆلانی کەمپەکە کەوتە دەست چەتەکان تەواوی تیرۆریستەکان ئازادکران.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان