مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ ئاشکرایکرد سەبارەت بە سەپاندنی سزاکان هیچ هۆشدارییەک یان هەڕەشەیان لەلایەن ئەمەریکاوە پێنەگەیشتووە و لەئێستادا عیراق بووەتە هەناردەکارێکی گەورەی بەرهەمە نەوتییەکان.
عەلی نزار شەتری، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند “رێکارەکانی کۆنترۆڵی هەناردەی نەوت، جێی متمانەی چاودێرانی نێودەوڵەتیین و هەماهەنگی تەواویان لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا هەیە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سۆمۆ رێکاری وردی کۆنترۆڵکردنی بەسەر هەموو ئەو تانکەرانەدا سەپاندووە کە دێنە ناو عیراقو رۆژانە راپۆرتی ورد لەسەر جۆری تانکەرەکان و ئاراستەکانیان بڵاو دەکرێتەوە”.
ب ح