مەودا میدیا-
دوای ئەوەی حكومەتی عیراق داوای 117 ملیار قەرزی پارەی بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتییانی لە هەرێم كرد، بڕیاردرا بۆ دانەوەی ئەو قەرزە، مانگانە پارە لە هاوڵاتییانی مەدەنی وەربگیرێت.
حەسەن عەبدوڵڵا كە یەكێكە لە بریكارەكانی خۆراك بە مەودا میدیای راگەیاند” لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خۆراكەوە ئاگاداركراونەتەوە كە بۆ لەمەودوا بۆ هەر سەر خێزانێك بڕی 750 دینار لە هاوڵاتییان وەربگرن لە بەرامبەر دابەشكردنی بەشەخۆراكی هەر مانگێك”
وتیشی”لەبەرئەوەی لە 750 دینارە تەنها 50 دینار بۆ بریكارەكانی خۆراك دانراوە، بۆیە داوایان كردووە پارەكە لە 750 دینارەوە زیاد بكرێت بۆ هەزار دینار بۆ هەركەسێك و داواكەشیان قبوڵكراوە، واتا هەزار دینار بۆ هەركەسێك وەردەگرن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد” بە بریكارەكانی ئاردیش راگەیەنراوە بۆ لەمەودوا بۆ هەركەسێك بڕی 250 دینار وەربگرن لە كاتێكدا پێشتر هیچ بڕەپارەیەك وەرنەدەگیرا”.
ئ پ