روسیا هه‌ڕه‌شه‌ى به‌كارهێنانى چه‌كى ئه‌تۆم ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی روسیا هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی دەکات لە جەنگی نێوان وڵاتەکەی لەگەڵ ئۆکراینا و ئەو وڵاتانەشی کە یارمەتی ئۆکراینا دەدەن.

کەناڵی “روسیا تودەی” بڵاوی کردووەتەوە کە دیمیتری مێدڤێدێڤ، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕوسیا رایگەیاندووە “ئەگەر بەریتانیا و فەرەنسا تەکنەلۆژیای ئەتۆمی بۆ کیێڤ بنێرن، روسیا ناچار دەبێت چەکی ئەتۆمی بەکاربهێنێت”.

باسى له‌وه‌شكردووه‌ “شتێکی روون و دووفاقی دەڵێم، زانیاریی هەواڵگریی دەرەکی روسیا سەبارەت بە فەرەنسا و نیازی بەریتانیا بۆ ناردنی تەکنەلۆژیای ئەتۆمی بۆ رژێمی توندڕەو لە کیێڤ لە بنەڕەتدا دۆخەکە دەگۆڕێت، ئەمە مەسەلەی پێشێلکردنی پەیماننامەی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی نییە چەک یان هەر یاسایەکی نێودەوڵەتیی تر، بەڵکو گواستنەوەی راستەوخۆی چەکی ئەتۆمییە بۆ دەوڵەتێک کە لە شەڕدایە”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “بێ گومان لە ژێر رۆشنایی ئەم پێشهاتە روسیا ناچار دەبێت هەر چەکێک بە چەکی ئەتۆمی ناستراتیژیشەوە، لە دژی ئەو ئامانجانەی لە ئۆکراینا کە مەترسی لەسەر وڵاتەکەمان دروست دەکەن، بەکاربهێنێت”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان