مه‌ودا میدیا-
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، داهاتى ناوخۆى هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو كه‌میكردووه.
پێشه‌وا هه‌ورامانى، وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند “داهاتى ناوخۆى هه‌رێم به رێژه‌ى %60 كه‌میكردووه”.
باسى له‌وه‌شكردووه “ئه‌و كه‌مبوونه‌وه‌یه به‌هۆى داهاتى گومرگییه‌وه بووه”.
ئه‌و قسانه‌ى وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم له كاتێكدایه، فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم چاوه‌ڕێن حكومه‌ت 120 ملیار دینارى داهاتى ناوخۆ ره‌وانه‌ى به‌غدا بكات بۆ ئه‌وه‌ى به‌غدا مووچه‌ى مانگى دووى فه‌رمانبه‌ران ره‌وان بكات.
ع