هەردوو حکومەت خۆیان لە مووچە بێدەنگ کردووە

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد رێکاری یاسایی بۆ گێڕانەوەی مووچەی مانگی 11 و 12 ی ساڵی 2025 لە هەردوو حکومەتی عیراق و هەرێم،
کۆی گشتیی ئەو دوو مانگە نزیکەی دوو ترلیۆن دینارە و لە 5،87%ی لە ئەستۆی حکومەتی فیدراڵییە و 5،12%ی لە ئەستۆی حکومەتی ھەرێمە.

کاوە عەلی کەریم، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند “مووچەی ئەو دوو مانگە نزیکەی یەک ترلیۆن و 676 ملیار دیناری لە قوڕگی حکومەتی فیدراڵی و 240 ملیار دیناریشی لە قوڕگی حکومەتی هەرێمدایە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغدا رێککەوتوون و خۆیان لێ بێدەنگ کردووە، هیواخوازن رێکارە یاساییەکان بگاتە ئەنجام و مافی ئەو دوو مانگەی مووچەخۆرانی هەرێم بگەڕێتەوە کەبۆ ئەو مەبەستە تیمی پارێزەران راسپێراوە و چەند جارێک سەردانی فەرمانگەی جێبەجێکردن لە بەغدا کراوەو بەشێکی هەنگاوەکانی بڕیوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان