مەودا میدیا-
وتەبێژی فەرمی حکومەتی عیراق ئاشکرایکرد بڕیاریانداوە سێ رۆژ ماتهمینی بۆ كوژرانی عهلی خامنهیی، رێبهری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران رابگهیهنن.
باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عیراق رایگەیاند “پرسە و سەرەخۆشی لە گەلی ئێران و تەواوی نەتەوەی ئیسلامی دەکەن بەهۆی شەهیدبوونی زانا و موجاهید، ئایەتوڵڵا عەلی خامەنەیی”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “رێبەری باڵای ئێران لە ئەنجامی دەستدرێژییەکی ئاشکرا و کردەوەیەکی مەحکومکراودا شەهید کرا، کە پێچەوانەی هەموو دابوونەریتە مرۆیی و ئەخلاقییەکانە و پێشێلکردنێکی روونی یاسا نێودەوڵەتییەکانە”.
ئەوەشی خستەڕوو “بەغدا داوای خۆی بۆ وەستاندنی دەستبەجێ و بێ مەرجی ئۆپەراسیۆن و کردەوە سەربازییەکان دووپاتدەکاتەوە کە ناوچەکە بەرەو ئاستێکی بێ وێنەی تووندوتیژیی و نائارامی زیاتر دەبات”.
ب ح