ئێران گەرووی هورمزی دانەخستووە
ئەبوولفەزڵ شكارچی، وتەبێژی هێزە چەكدارەكانی ئێران رایگەیاند” تا ئێستا گەرووی هورموزمان دانەخستووە و بەرنامەشمان نییە بۆ داخستنی، بەڵام ئێستا تەنیا بەهۆی جەنگەوە تێناپەڕن”.
مەودا میدیا-
بەپێی لێدوانێكی وتەبێژی هێزە چەكدارەكانی ئێران، وڵاتەكەی تا ئێستا گەرووی هورمزی دانەخستووە و هیچ بەرنامەیەكیشی نییە بۆ داخستنی.
وتیشی” ئەوان تەنها رێگری لە كەشتییە بازرگانییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل دەكەن و لە ئەگەری تێپەڕبوونیان بە گەرووی هورمزدا رووبەڕوویان دەبینەوە و دەیانكەینە ئامانج”.
ئەوەش لە كاتێكدایە كە ئێستا نرخی نەوت و گاز لە بازاڕەكانی جیهاندا بە شێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە و هۆكارەكەشی تەنها ترسیی داخستنی گەرووی هورمزە.
ئ پ