مەودا میدیا-
وەزارەتی کارەبای عیراق ئاشکرایکرد لە ئامادەکارییەکانیان بۆ دابینکردنی وزەی کارەبا بۆ وەرزی هاوینی داهاتوو بەردەوامە.
وەزارەتی کارەبای عیراق رایگەیاند “پرۆژەی بەستنەوەی کارەبای وڵاتەکەیان بە کارەبای وەڵاتانی کەنداو بەمنزیکانە بەتوانای 500 میگاوات دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لە 95%ی کارەکانی پڕۆژەی بەستنەوەی کارەبای عیراق بە کە نداو تەواو بووەو لەئێستادا لە قۆناغی تەواوکردنی رێوشوێنەکاندایە”.
ئەوەشی خستەڕوو “پرۆژەی بەستنەوەی کارەبای عیراق لەگەڵ وڵاتی تورکیا تەواو بووەو لە وەرزی هاوینی ئەمساڵ دەکەوێتەکار”.
ب ح