مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد بەهۆ بەردەوامبوونی شەڕ و داخستنی دەروازە سنوورییەکان ، داهات کەمدەبێتەوە و حکومەتی هەرێم توانای کۆکردنەوەی داهاتی ناوخۆی نامێنێت، ئەگەر بەغدا پارەی مووچە رەوانە بکات، کارەبا نەبێت فەرمانبەر چۆ بتوانێت لە ATMکان مووچەکەی رابکێشێت.
عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند “بە چوونەناو شەڕی ئێران لەگەڵ ئەمەریکا و ئیسرائیل، سەرنجەکان لەسەر مووچە کەمدەبێتەوە بەڵام عیراق خاوەنی زیاتر لە 100 ملیار دۆلارە و دەتوانێت مووچەی چەند مانگێک دابین بکات”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ناکرێت حکومەتی هەرێم خاوەنی هیچ بڕە پارەیەک نەبێت و خەزێنەکەی بەتاڵ بێت، لە کاتێکدا خەرجکردنی پارە بۆ پڕۆژەکان راگیراوە و لەگەڵ ئەمانەشدا بەرپرسان خاوەنی سەدان ملیۆن و ملیار دۆلارن”.
ئەوەشی خستەڕوو “رەنگە دوو مانگی تریش کێشە بۆ مووچە دروست نەبێ، بەڵام دانەگاز نەکەوێتەوە کار بووتڵێک غاز لە هەرێمی کوردستان لەوانەیە بگاتە 80 هەزار دینار، داخستنی گەرووی هورمز دەبێتە گەورەترین کێشە بۆ وڵاتان”.
ب ح