بژاردەی شەڕ تەنها لە دەستی دەوڵەتدا دەمێنێتەوە

مەودا میدیا-

محەمەد شیاع سودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان فەرمانێک بە سەرجەم سەرکردە سەربازیی و ئەمنییەکان دەردەکات

محەمەد شیاع سودانی بۆ هێزە ئەمنییەکان: بەدواداچوون بۆ ئەنجامدەرانی کردەوە تیرۆریستییەکان و ئاڕاستەکردنی مووشەک بۆ دەوروبەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا بکەن”.
محەمەد شیاع سودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان رایگەیاند “بە ئامانجگرتنی نوێنەرایەتی و باڵیۆزخانە دیبلۆماسییەکان لە عیراق، لە هیچ بارودۆخێکدا بێ پاساوە و قبوڵناکرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “گرووپە لە یاسا دەرچووەکان، بەهیچ شێوەیەک، نوێنەرایەتی ئیرادەی گەلی عیراق ناکەن، ئەو هێرشانەی ئەنجامی دەدەن سەروەریی عیراق پێشێل دەکات و بژاردەکانی شەڕ و کردەوەی سەربازیی تەنها لە دەستی دەوڵەتدا دەمێنێتەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان