سعودیە هەڕەشە لە ئێران دەکات

مەودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی سعودیە سەبارەت بە هێرشە مووشەکیی و درۆنییەکانی تاران بۆ سەر وڵاتەکەی پەیامێکی هەڕەشەئامێزی ئاڕاستەی وەزیری دەرەوەی ئێران کرد.

فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە رایگەیاند “ئەگەر ئێران دەست لە بۆردومانکردنی وڵاتەکەیان هەڵنەگرێت، ئەوا ریاز وەڵامدانەوەی هێرشەکان بە مافی خۆی دەزانێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ریاز ئامادەیە نێوەندگیریی بکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران لە رێگەی دیپلۆماسییەوە”.

ئەمە لە کاتێکدایە، سوپای پاسداران هەڕەشە لەو وڵاتانە دەکات کە بنکەی هێزەکانی ئەمەریکای تێدایە و بەردەوام بە مووشەک و درۆن ئەو وڵاتانە دەکاتەئامانج.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان