ناتانیاهۆ: خه‌ونى ئێرانییه‌كان به‌دى ده‌هێنین

مه‌ودا میدیا-

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە پەیامێکدا بانگەشەی ئەوە دەکات کە لە رۆژانی داهاتوودا هەلومەرجێک دەهێننەدی کە خەڵکی ئێران بتوانن چارەنووسیان دیاریبکەن و خەونەکەیان بهێننەدی.

بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل رایگه‌یاند “سەرقاڵی شەڕێکی مێژوویین لەگەڵ ئێران و ئەم دەرفەتە رەنگە تەنیا یەک جار بە درێژایی ژیانیان هەڵبکەوێت تا رژێمی مەلاکان لابدەین و ئازادیی بۆ خه‌ڵك بەدەست بهێنین”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو “شان بە شانی ئەمه‌ریکا توانیویانە دیکتاتۆرەکانی تاران زیاتر لە هەموو کات بکەنە ئامانج و بەو پەڕی هێزیشەوە درێژە بە کردنەئامانجی ئەو دیکتاتۆرانە دەدەن کە چەندین ساڵ بوونە مایەی ترس و تۆقاندنی خەڵکی ئێران”.

باسى له‌وه‌شكرد “لە رۆژانی داهاتوودا هەلومەرجێک دەڕەخسێنن کە خەڵکی ئێران بتوانن چارەنووسیان بە دەستی خۆیان دیاری بکەن و لە کاتێکی گونجاودا مەشخەڵی ئازادی بەرزبکەنەوە”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان