مەودا میدیا-
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاشکرایکرد ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی بە تەلەفۆن لەگەڵ مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران چەند پرشێکی تاوتوێ کردووە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویکردەوە “محەمەد شیاع سودانی بە ناوی حكومەت و گەلی عیراقەوە سەرەخۆشی گەلی ئێران كرد بەبۆنەی شەهیدبوونی رابەری باڵا سەید ئایەتوڵڵا خامنەیی و هیوای چاكبوونەوەی خێرای بۆ بریندارەكان خواستووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سودانی ئیدانەی ئەو جەنگە ستەمكارانەی كرد كە ئێرانی كردوەتە ئامانج، ئامادەیی پیشاندا بۆ هەر هەوڵێك لە پێناو كۆتایهێنان بە جەنگ و گەڕانەوە بۆ لۆژیكی دیالۆگ و چارەسەری ئاشتیانە، دوور لە زمانی هێز كە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكەو نێودەوڵەتیش دەكات”.
ئەوەشی خستەڕوو ” سەرۆک وەزیران جەختی لە سوربوونی عیراق كردەوە بۆ ئاسایش و سەروەریی ئێران و، رێگەنەدان بە هیچ كەس و لایەنێك كە خاكی وڵاتەکەیان بۆ دەستدرێژیی بۆسەر ئێران بەكاربهێنێت”.
باسی لەوەشکرد “ئەو هێرشانەی كە خاكی عێراق دەكەنە ئامانج، پێشێلكردنی سەروەری و ئاسایشی عێراقن و كارێكی قبوڵنەكراون، ئەو هەوڵانە لەناو دەبەن كە عێراق دەیدات لەپێناو كۆتایهێنان بە جەنگ و گەڕانەوە بۆ گفتوگۆ.”.
ب ح