مەودا میدیا-
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاشکرایکرد بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە مووشەکییەکانی ئێران، سیستمی پاتریۆت لە مەڵاتیا و هێزی زیاتری ئاسمانییان لە باکووری قوبرس جێگیرکردووە.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند “بوونی سەربازانی ئەمەریکا، ئیسپانیا، پۆڵەندا و قەتەر لە بنکەی ئینچەرلیک تەنها لە چوارچێوەی هەماهەنگییەن نێودەوڵەتییەکانە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بنکەی ئاسمانیی ئینچەرلیک لە پارێزگای ئەدەنە بنکەیەکی تەواو تورکییە و خاوەندارێتییەکەی بۆ کۆماری تورکیا دەگەڕێتەوە”.
ب ح